Soranisch (اتەرەس)

لەخانەی ئۆتۆنۆمی ئافرەتان و مناڵانیان پارێزراوون، ئامۆژگاری و پشتگیری دەکرێن
لەکاتێکا ئەگەر تۆ قوربانی دەست درێژی گیانی یان دەروونی یان جنسی بیت یان هەڕەشەی ئەوانەت لەسەر بێت .
توندوو تیژ چەندین جۆری هەیە
لێدان و هەڕەشە لێکردن وهاوار کردن و بەند کردن و دەستدرێژی سیکسی وبەشوودانی بەزۆر و ڕاونان و
خستنە ژێر چاودێریەوە و زۆرێك لەم کارانە .
هەموو ئافرەتێك و مناڵەکانی، ئەوانەی لەلایەن پیاوەکانیانەوە، یان پیاوە کۆنەکانیان یاخود لەلایەن خێزانەکانیانەو، یان
دراوسێ یان هەرکەسێکی ترەوە هەڕەشەیان لەسەرە .
ئەتوانن لەخانەی ئافرەتان ئەمانەت وەربگرن و تیا بژیت
هەموو ئافرەتێك بۆی هەیە بێتە خانەی ئافرەتانەوە بەبێ گوێدان بەوەی ..
نەخۆشی هەبێت یان نا —
ئیقامەی هەبێ یان نا —
حاڵەتی مادی هەرچۆنێك بێت —
ئەو ئافرەتانەی لەم خانەیە ژیان بەسەر ئەبەن خۆیان ژیانی رۆژانەی خۆیان دابین ئەکەن و مەسئولیەت ئەکەوێتە
سەرشانی خۆیان، وەئەتوانن بمێننەوە تاکو حالەتەکەیان پێوسیت ئەکات
ئەوکەسانەی کەلێرە کار ئەکەن، بۆیان نیە نهێنی ئێوە ببەنە دەروە بۆ ئەم مەبەستە سوێندیان خواردووە .
ئامۆژگاری کردن و مانەوە لەم خانەیەدا بەبێ بەرامبەرەو بیست وچوار کاتژمێر کراوەیەو هەموو زانیاریەکانتان
پارێزراوە، بەکەس نادرێت

لێستەى فریاکەوتن
بڕیارەکەم دروستە: ئەچمە خانەی ئافرەتان!
یەکەم هەنگاو : تەلەفون بۆ ئەم ژمارەیە ئەکەم کەخانەی ئافرەتانە لەشاری نیومینستەر ٣١٠٦٤١٢٣٠٠
لەوێ پرسیار ئەکەم ئایا جێگەی بەتاڵ هەیە بۆ من، ئینجا کارمەندەکان هەموو مەرج و زانیاریەکانم پێ ئەڵێن
:دووەم هەنگاو: جانتاو شتوومەکەکانم کۆ ئەکەمەوه
پێناسەکەم –
بروانامەی لەدایك بوونم –
فامیللی بووخ صورة قید –
کۆنتۆ ئاوستسوگ –
کارتی کۆنتۆکەم –
پارەکانم –
نامەکانی کار و خانەنیشینیم –
کارتی تأمین –
ئەگەر دەرمانی پێویستم هەبێت –
کارتی باج . شتۆیەر –
ئیقامەو روخسەتی کارکردنەکەم –
کلیلی خانووەکەم –
هەنگاوی سێهەم: ئەگەر مناڵت هەبوو کەلو پەلی مناڵەکان ببە
بەیاننامەی لەدایك بوون –
پێناسەی مناڵ –
کارتی کرانکن کاسە –
ژمارەی کیندەر گێلد –
دەرمانە زەروورەکانی –
دەفتەرە زەردەکەی کووتان –
بریاری وسایەکردنی مناڵەکەت –
پێداویستی قوتابخانە –
کارتی قوتابخانە –
یاریەکانی منالەکەت –
لەبەر ئەوەی کەلە دووایدا رەنگە ئاسان نەبێت ئەم شتانەم دەست کەوێتەوە، جا بۆیە لەسەرەتاوە هەموو ئەم شتانە لەگەڵ
خۆما ئەبەم
:هەنگاوی چوارەم
ئێستا تەنها پێویستم بەوەیە جانتاکەم هەڵبگرم و بەرە و ئەودیوی دەرگا بەڕێکەوم. لە ئێستاوە خانەی ئافرەتان بۆ من ئەبێتە
جێگەی ئەمان و ئەتوانم بەهاوکاری ئەوان ژیانێک کەخۆم بڕیاردەر بم تیایا بژیم .